ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئاژانسی ڕوسیا توودەی بڵاویکردەوە: هێزەکانی ئەمریکا ماوەی چەند ڕۆژێکە دەستیانکردووە بە دامەزراندنی دوو بنکەی سەربازیی نوێ لە سنووری پارێزگای دێرزوری ڕۆژهەڵاتی سووریا.
ئاماژەى بەوەشکرد" ئەمریکا ژمارهیهکی زۆر ئامێری کارکردنی بردووەتە ئەو ناچەیە، هەروەها ٢٥٠ بۆ ٣٠٠ سهربازیشی بە زرێپۆش، چهکی قورسەوە ڕهوانهی ئهو ناوچانه کردووه".
ئەمەش لەکاتێکدایە ڕۆژی ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دۆناڵد ترهمپ، سهرۆکی ئهمریکا ڕایگەیاند" کێڵگه نهوتییهکانی ڕۆژهەڵاتی سوریامان خستوهته ژێر کۆنترۆڵی خۆمانهوه و ژمارهیهک سهربازی ئەمریکى لهوێ جێگیر دەکەین، نەوت بۆ ئێمە زۆر گرنگە لەپێناو پاراستنی کێڵگە نەوتییەکانی سوریا دەگەڕێینەوە بۆ باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا".