بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی سڤیل داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکرێت کۆمیتەیەک دروست بکات

کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەلاتی سوریا، بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخی هاوڵاتیانی سڤیل کە دەوڵەتی تورک هێرشی کردونەتە سەر، بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی سڤیل داوای لە نەتەوەیەکگرتووەکان کرد کۆمیتەیەک دروست بکات.

 

ئەمەش دەقی راگەیاندراوەکە کە لەلایەن هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا عەبدولکەریم عومەر-ەوە خوێندرایەوە و بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە...

 

"یاسا نێودەوڵەتییەکانی بەزۆر کۆچپێکردن وەکو بەتاڵکردنی نایاسایی بۆ گرووپێک و نیشتەجێکرنیان لەو خاکەی لەسەری دەژین، پێناسەیەکی دیکەیە. ئەوە دەکەوێتە سنووری تاوانی شەڕ، تاوانەکانی جینۆسایدکردنی بە کۆمەڵ و تاوانە دژە مرۆییەکان.


بەگوێرەی سیستمی ڕۆما-ی مرۆیی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان، دوورخستنەوەی دانیشتوان و گواستنەوەی زۆرەملێ و کردەوەکان لە چوراچێوەی فراوانکردنی هێرشەکان لەدژی گرووپێکی نیشتەجێی هاوڵاتی سڤیل تاوانێکی دژە مرۆییە.


هەروەها لە مادەی ٤٩ی ڕێککەوتنی ژنێڤ ٤ی ساڵی ١٩٤٩ گواستنەوەی گرووپێک بە زۆرەملێ یان دوورخستنەوەیان لەو شوێنانەی تێیدا دەژین بەرەو شوێنێکی دیکەی قەدەغە کردووە، بەڵام بۆ بەرژەوەندییەکانیان لە ناوچەکان شەڕ دوور دەخرێنەوە.


دوای ئەوە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەرێمەکانی ئێمەیان لە نێوان سەرێکانی هەتا گرێسپی داگیر کرد و دوای ئەوە زیاتر لە ٣٠٠ هەزار هاوڵاتی سڤیل بەزۆر ئاوارە کران و لە ماڵ و گوند و شارەکانیان دوور خرانەوە، هەروەها نەخۆشخانە و ژێرخانی ئابوورییەکانی ڕووخاندووە و ئەمڕۆش هەوڵ دەدات خەڵکی ناوچەکانی دیکە بهێنێت و لەو شوێنە نیشتەجێیان بکات. ئەوە بە هاوکاری نەتەوەیەکگرتووەکان دەکرێت بەو ئامانجە کە ئامانجە سیاسییەکانی خۆی جێبەجێ بکات. ئامانجەکەشی ئەوەیە کە ناسنامەی ناوچەکە بگۆڕدرێت و گۆڕینی دیمۆگرافی بە نیشتەجێکردنی کۆچبەران جێبەجێ بکات.


ئێمە وەکو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە کاتێکدا کە بیروڕاکانی دەوڵەتی تورکیا ڕەت دەکەینەوە، بانگەوازی بۆ ڕای گشتی و جیهان دەکەین بکەوێتە جموجۆل بۆ ئەوەی تاوان لەدژی دانیشتوانی ناوچەکە نەکرێت. ئەوە دەرگا بۆ شەڕی کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی دەکاتەوە. هەروەها یەکێتی کۆمەڵگەی سوریا پارچەپارچە دەکات و ڕێگەخۆشکەرە بۆ پارچەپارچەکردنی سوریا و کۆمەڵگە و دیمۆگرافییەکەی.


هەروها داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین پێشنیاری دەوڵەتی تورک بۆ نیشتەجێکردنی خێزان و کەسوکاری چەتەکان لە ناوچەکە پشتگوێ بخات، لە هەمان کاتیشدا کۆمیتەی لێپرسینەوەی ڕاستی و بەدواداچوونی کردەوەکانی دەوڵەتی تورک دروست بکرێت کە دۆخی هاوڵاتیانی سڤیل کە بەهۆی هێرشەکانی تورکیا ئاوارە بوون تاووێ بکرێت. لەگەڵ ئەوەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و پاکتاوکردنی هاوڵاتیانی سڤیل بە بەڵگەوە ببینێت کە پرۆژەی تورکیا چۆن زیان لە جوگرافیای هەرێمەکە دەگەیەنێت و لە ئەنجامدا ناکۆکی دروست دەکات و ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە تێکدەدات.


لەبارەی بێدەنگی نەتەوەیەکگرتووەکان بەرامبەر کردەوەکانی دەوڵەتی تورک و بەردەوامکردنی پرۆژە نەژادپەرستییەکانی، خزمەتی داهاتووی و سوریا و ڕۆلی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جێبەجێکردنی ئاشتیدا ناکات. لەو بارەیەوە پێویستە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و بەتایبەتیش نەتەوە یەکگرتووەکان فشار بخەنە سەر تورکیا بۆ ئەوەی لەو هەرێمانە بکشێتەوە کە داگیری کردوون و کۆمەڵکوژییە دڕندەییەکانی بوەستێنێت. چونکە ئەوە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانیشە."






AM:12:16:05/11/2019