بەرپرسێکی تورکیا: تورکیا لێپێچینەوە لەگەڵ خوشکی بەغدادیدا دەکات

بەرپرسێکی تورکیا بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند" خوشکی ئەبووبەکر بەغدادیمان لە باکووری سووریا بە دیل گرتووە، تورکیا لێپێچینەوە لەگەڵ دەکات و هەروەها لێپێچینەوە لە هاوسەرەکەی و خێزانی کوڕەکەشی دەکەن کە ئەوانیش بە هەمان شێوە دەستگیرکراون".

 

بەرپرسەکەی تورکیا ئەوەشی خستەڕوو: خوشکی بەغدادی ناوی ڕەسمیە عەوادی تەمەنی ٦٥ ساڵە لە ئەرکێکدا لەنزیک شاری ئەعزازی نزیک سنوور دەستگیرکراوە، کاتێک دەستگیرکراوە پێنج لە کوڕەکانیشی لەگەڵدا بووە.

 

بەرەبەیانی رۆژی یەک شەممە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتد، تیمێکی یەکەی سەربازیی تایبەتی ئەمریکی بەناوی "دەلتا فۆرس" ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعشی لە شاری ئیدلیب لە باکووری رۆژئاوای سووریا، کوشت.

 

هەروەها بەگوێرەی هەندێک زانیاری ئەبو بەکر بەغدادی و هەردوو ژنەکەی لە کاتی هێرشەکەدا پشتێنەی بۆمب رێژکراویان لە خۆیان بەستووە و خۆیان تەقاندۆتەوە، ئەمەش لە ترسی ئەوەی نەکا بە زیندوویی یان بە برینداریی دەستگیر بکرێن. 

 




AM:09:00:05/11/2019