هاوپەیمانی فەتح سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ سێ شەممە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە بەیاننامەیەکدا هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند"هەندێک لە خۆپیشاندەران یاسا دەشکێنن و دەستدرێژی دەکەنە سەر موڵکی گشتی بەناوی خۆپیشاندان و مانگرتنەوە".

 

لە بەیاننامەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو: لەمکاتەدا کە هاوپەیمانیەکەمان لەپشتی خۆپیشاندەرانی عێراقدا وەستاوە، پاڵپشتی خۆمان بۆ کۆبونەوەی رۆژانەی خۆپیشاندەران لە مەیدانی ئازادی و تەحریدا دەردەبڕین.

 

هاوکات لە بەیاننامەکەدا هاوپەیمانی فەتح داوا لە خۆپیشاندەران دەکات بەرپرسیارێتی خۆیان لە گرتی رێگەوبان، کارگە، خوێندنگە حکومییەکان هەڵبگرن، چونکە بەم کارەیان ئابووری وڵات و بەرژەوەندیە نیشتیمانیەکان تێکدەدەن.

 

هەروەها هاوپەیمانی فەتح  داوای لە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و دەزگا ئەمنییەکانی عێراق کردووە، رێگری لەزیانگەیاندن لە گەلی عێراق و داهاتووی رۆڵەکانی بگرن.

 

سەرەتای‌ ئەم مانگە خۆپیشاندانی‌ جەماوەری‌ بەرفراوان لە ژمارەیەك شاری‌ عیراق دەستی‌ پێكرد و خۆپیشاندەران داوای‌ ئەنجامدانی‌ چاكسازی‌ و رووبەڕووبوونەوەی‌ گەندەڵی‌ و دابینكردنی‌ خزمەتگوزاری‌ و هەلی‌ كاریان دەكرد و دواتر داواكارییەكەیان گۆڕا بۆ گۆڕینی‌ حکومەتی عیراق.

 
 
 


AM:10:32:05/11/2019