کاروانێکی دیکەی هێزەکانی ئەمریکا گەیشتە هەرێمی کوردستان

بەگوێرەی زانیارییەکان ئەمڕۆ سێ شەممە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ كاروانێكی دیكەی سەربازیی ئەمەریكا لە رۆژئاوای كوردستانەوە كشاوەتەوە و گەیشتە ھەرێمی كوردستان.

 

بەپێی زانیارییەکان بەیانی ئەمڕۆ كاروانی سەربازیی ئەمەریكا كە لە رۆژئاوای كوردستان كشاوەتەوە کاروانەکە  گەیشتۆتە سنووری دھۆك و بەرەو ھەولێر كەوتوونەتەڕێ، هاوکات کاروانەکە لە ئۆتۆمبێلە سەربازییەكان و چەند ئۆتۆمبێلێكی بارھەڵگرپێکهاتوون.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە ڕۆژی یەک شەممە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ هێزه‌كانى ئه‌مریكا لە نزیک کوبانێوە لە رۆژئاوای کوردستان دەستیان بە کشانەوە کرد بۆ شاری حەسەکەو وەک هەنگاوێک بۆ پاشکشەی تەواو لە سوریاوە رووەو عێراق.

 

هاوکات ڕۆژی دواتر هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێگەی سحێلا بەرەو هەرێمی کوردستان کشانەوە، هەروەها لە ئاسمانەوە فڕۆکە ئاسایشی هێزەکانی ئەمریکای پاراست.

 

لە سەرەتایی ھێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان، بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ ھێزە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە زۆربەی ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان كشانەوە. دواتر ئەمەریكا بڕیاریدا بەشێك لە ھێزەكانی بمێننەوە، بۆیە ھێزەكانیان رەوانەی ھەندێك كێڵگە نەوتییەكانی رۆژئاوای كوردستان كردەوە.




AM:10:54:05/11/2019