به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به مه‌رج و رێنماییه‌كان ئەم ئارایشتگایە داخرا
به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تى سلێمانى ئارایشتگهیهكیان داخست.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، قایمقامیه‌تى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاوكرده‌وه، تیایدا هاتووه "به‌هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌تی پیشه‌یی و ته‌ندروستی بۆ كارمه‌ندان و ڕێكلامكردن بۆ دروستكردنی تاتۆ، لیژنه‌ی ئارایشتگه‌كانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، ئارایشتگه‌ی (ئه‌نتاڵیا)یان له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری داخست".
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە "بنه‌مای كاركردن له پیشه‌ی جوانكاریی خانماندا پێویستی به وه‌رگرتنی مۆڵه‌ته بۆ شوێنه‌كه و ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كاری تێدا ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئارایشتگه‌ی ئه‌نتاڵیا كارتی پیشه‌یی و ته‌ندروستی بۆ كارمه‌ندان و شوێنه‌كه ده‌رنه‌هێناوه و كاریشی تێدا ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسا و ڕێنماییه‌كانی كاركردنه".
قایمقامیه‌تى سلێمانى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، ئه‌و جۆره پیشه پێویست به‌وه ده‌كات كارمه‌نده‌كانیان له‌لایه‌ن به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی سلێمانییه‌وه پشكنینان بۆ ئه‌نجام بدرێت، تا له‌وه دڵنیا ببنه‌وه سه‌لامه‌تن و نه‌خۆش نین، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه خاوه‌نی كارتی ته‌ندروستی".
ڕوونیش كراوه‌ته‌وه كه یه‌كێكی دیكه له سه‌رپێچییه‌كانی ئارایشتگه‌كه، ڕێكلامكردنه بۆ دروستكردنی تاتۆ له شوێنه‌كه‌دا، بۆ دروستكردنی تاتۆ پێویسته كه‌سه‌كه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێت له‌و بواره‌دا، به پێچه‌وانه‌وه ڕێگه نادرێت كه‌سانی دیكه تاتۆ دروست بكه‌ن، هه‌ر شوێنێكیش دروستی بكات، سزا ده‌درێت.
ئەوەش ڕاگەیەندراوە: به بڕیاری قایمقامی سلێمانی ئارایشتگه‌كه داخراوه و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
PM:04:36:05/11/2019