بەغدا.. قەدەغەکردنی هاتوچۆ بەشەو لەبەغدا هەڵگیرا

ئەممشەو٥ ی تشرینی دووەم، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا هەڵگرتنی هاتوچۆی بەشەو راگەیاند و هاوڵاتیانی بەغدا بە ئاسایی دەتوانن هاتوچۆ بکەن.

 

ئەوە لە کاتێکدایە خۆپیشاندان تا ئێستاش بەگەرمی لە بەغداو شارەکانی تری باشوری عێراق بە گەرمی بەڕێوە دەچێت، هەر ئەمشەو لە شەترە لە باشووری عێراق ماڵی سێ پەرلەمانتار سووتێنراون. ( وەک میدیا عێراقییەکان ئاماژەی بۆ دەکەن).

 

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی حکومەتی عێراق لەگەڵ وەزیرەکان و بە بەشداری پارێزگارەکان، بەپێی بۆچوونی لێکۆڵەرەوەکان پێدەچێت دۆخی حکومەت لە رۆژانی رابردوو جێگریتربێت.

 



PM:10:51:05/11/2019