لەبارەی خواردنی كێكە توركییەكە تەندروستی ھاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە

بەڕێوبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی کێکە تورکیەکە بڵاوکردەوە و ئەنجامی پشکنینەکان دەخاتەڕوو.

بەڕێوبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای دەكات، ئەو كێكە توركیەی دەنگۆی ئەوە ھەبوو، كە حەبی تێدایە "لە تاقیگە پشكنینی تەواوی بۆکراوە و شیاوی خواردنە".

لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە "بەگوێرەی پشکنینی تاقیگەی ناوەندی خۆراک /هەولێر، کێکی لۆبۆ شیاوی خواردنە".

ئاماژە بەوەشكراوە "پێشتر بە فەرمانی وەزیری تەندروستی د.سامان بەرزنجی بڕیاری پشکنین بۆ ئەو کێکەیە دەرچوو. د. سەرهەنگ جەلال بەڕێوبەری كاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر، جەختی کردەوە كە نموونە ئەو كێكەیە لە تاقیگە پشكنینی تەواوی بۆکراوە و شیاوی خواردنە".


AM:11:50:06/11/2019