بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر: تورکیا چەکی قەدەغەکراوی بەکارهێناوە

دەستەی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر رایگەیاند، لەمیانی هێرشەکانیدا سوپای تورکیا چەکی قەدەغەکراوی لە رۆژئاڤای کوردستان بەکارهێناوە.

دەستەی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئەمڕۆ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و رایگەیاند، لە هێرشەکانیدا تورکیا چەکی فسفۆڕی سپی قەدەغەکراوی لە رۆژئاوای کوردستان  بەکارهێناوە و هەوڵیشدەدات بەڵگەکان بشارێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمە پزیشکیەکانی رۆژئاوای کوردستان دەرمانی چارەسەرکردنیان بۆ برینەکانی چەکی فسفۆڕی سپی قەدەغەکراو نیە.

نۆی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە هێرشیانکردە سەر رۆژئاوای کوردستان و بەهۆیەوە زیاتر لە 400 هەزار هاوڵاتی ئاوارەبون و دەیان هاوڵاتی سڤیلش شەهیدبون و سەدانی دیکەش برینداربون کە برینی هەندێکیان سەختە و بەهۆی چەکی فسفۆڕی قەدەغەکراوەوە برینداربون.

PM:01:51:06/11/2019