وادەی کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاریکرا

بەگوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی ئاسایی خۆی ساز دەکات، لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک چاکسازی رادەگەیەندرێت.

 

میدیا عێراقییەکان ئاماژەشیان بەوەکردووە: لە کۆبوونەوەکەدا پەرلەمانی عێراق پاڵپشتیی پرۆژەی چاکسازیی حکوومەتی وڵاتەکەی دەکات، کە دوای خۆپیشاندانەکان ئامادەی کرد، تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە گفتووگۆکردنە لەسەر بارودۆخی عێراق بە گشتی، جگە لە دەنگدان لەسەر یاسای خانەنشینی.

 

بەپێی پرۆژەیاسای نوێی خانەنشینی، هەر فەرمانبەرێک خزمەتی لە ٢٥ ساڵ زیاتر بێت و تەمەنی لە٤٦ساڵ کەمتر نەبێ، دەتوانێ داوای خانەنشینبوون بکات. هەروەها مکافەئەی کۆتایی خزمەت هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە، کە ٢٥ ساڵ خزمەتیان هەیە، کە پێشتر تەنیا بۆ ئەو کەسانە بوو، کە ٣٠ ساڵ خزمەتیان هەیە.




PM:02:36:06/11/2019