ئەمڕۆ چوار شەممە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ وتەبێژی هاوپەیمانی دژی داعش لە تیوتێکیدا بە زمانی کوردی توویتێکی کردووە و ستایشی رۆڵی ژنانی کردووە بۆ بەشدارییان لە شەڕی دژی داعش.
مایلیس کاگینس، وتەبێژی هاوپەیمانیی دژی داعش لە واڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "توویتەر" لە پۆستێکیدا بە زمانی کوردی نووسیویەتی و دەڵێت"ژنان له رۆژی یهکهمهوه لە شەڕی دژى داعش بەشدارييان كردووە، هەمە جۆری لە هاوپەیمانێتییە نێودەوڵەتییەکەماندا ئێمە بەهێزتر دەكات".
وتەبێژەکەی هاوپەیمانی دژی داعش لەکۆتاییی توویتەکەیدا بە درووشمێک ناوی ژنی لەپاڵ ئاشتی و ئاسایشدا هێناوە و نووسیویەتی "ژن. ئاشتى، ئاسايش".
ئەوەش لەکاتێکدایە چیچەک کۆبانێ، شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان - یەپەژە کە لە رۆژی دووشەممە 21ـی تشرینی یەکەم، لە هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر گوندی میشراقەی سەر بە شارۆچکەی عەین عیسا و شەڕ و پێکدادانیان لەگەڵ شەڕڤانان بریندار بوو و کەوتووەتە دەست چەکدارانی سوپای نیشتمانیی سووریای سەر بە تورکیا.