بەوێنە.. وێنەیەکی نەبینراوی زیاد ئەسعەد بڵاوکرایەوە

هونەرمەندی کورد زیاد ئەسعەد لە دوایی دابڕانێکی زۆر وێنەیەکی نەبینراوی بڵاوکردەوە.
 

هونەرمەندی گۆرانیبێژی کوردستان زیاد ئەسعەد لە پێگەیی فەڕمی خۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام دوایی دابڕانێکی زۆر وێنەیەکی نەبینراوی بڵاوکردەوە وەک لەوێنەکەدا دەردەکەوێت ئەو کەسەیی لەگەڵ زیاد ئەسعەد دەرکەوتووە لەدەستە ڕاست نەجات ڕەسامە و لەدەستە چەپ محەمەد ڕەسامە و وێنەکە لەساڵی ١٩٩٢ لە شاری هەولێر گیراوە.

 

زیاد ئەسعەد لە ساڵی ١٩٦٦ لە شاری هەولێر لەدایکبووە، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و هۆنراوەنووسی ناسراوی کوردە، لە ساڵی ١٩٨٣ بە گۆرانی "دووعا" دەکەم دەستی کردووە بە گۆرانی و یەکەم کاسێتی لە ساڵی ١٩٨٨ بڵاوکردووەتەوە، کەتا ئێستا خاوەنی ٥ ئەلبوومە.

 
لە ٢٥/٦/٢٠١٩ دەنگۆیی تێکچوونی ڕەوشی تەندروستی زیاد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرایەوە، بەڵام هەر زوو هونەرمەندان و خانەوادەکەیی دەنگۆکەیان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاند، کە ڕەوشی تەندروستی زیاد ئەسعەد زۆر باشە و هەواڵەکە دوورە لە ڕاستییەوە.
 


PM:07:13:06/11/2019