سکرتێری ڕۆژنامەوانی د. ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی بەشداریکردنی لە دداری میری بڵاوکردەوە و هەواڵێک لەوبارەیەوە ڕەتدەکاتەوە.
ئینیستیتیوتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوەی "مێری"، دامەزراوەیەکە و گرنگی بە پرسی سیاسی و سیستەمی فەرمانڕەوایەتی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی، کوردستان و عێراق بەتایبەتی دەدات و ساڵانە دیداری بۆ ساز دەدات.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی لە سکرتێری ڕۆژنامەنووسی بەڕێز د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
بەداخەوە لە هەندێ ماڵپەر و پێگەی سۆشیاڵ میدیا هەندێ هەواڵی هەڵبەستراو بڵاوکراوەتەوە لەسەر ئەوەی گوایە ڕێگری لە بەرێز سەرۆکی پەرلەمان کرابێت بچێتە هۆتێلی ڕۆتانا بۆ بەشداری لە پانێلی دیداری مێری .
لێرەوە رایدەگەیەنین کە ئەم بابەتە هەڵە تێگەیشتنێک بووەو هۆکارەکەی کارمەندانی کۆمپانیای سیکیوریتی بووە لەو شوێنەو هیچ پەیوەندی بە پاسەوان و دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستانەوە نیە.
هەر ماڵپەڕ و ڕاگەیاندنێک هەواڵی هەڵبەستراو لەم بارەیەوە بڵاو بکاتەوە ، رێوشوێنی یاسایی دەگرینە بەر.