بەغدا... ئاماری کوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ ڕاگەیەندرا
خۆپیشاندان لە بەغدا چەند شارێکی دیکەی عێراق بەردەوامی هەیە و لەپێکدادانی ئەمڕۆی نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەرانیش لە شاری بەغدا چوار خۆپیشاندەر کوژران و زیاتر لە 35 کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران لە بەغدا روویداوە، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا بە گولـلە، گازی فرمێسکڕێژ و بۆمبی دەنگی بڵاوە بەخۆپیشاندەران بکەن، لە ئەنجامدا چوار خۆپیشاندەر کوژران و زیاتر لە 35ـی دیکەش برینداربوون.
مردیا عێراقەکان بڵاوانکردەوە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان لەنزیک پردی شەهیدان رووبەڕووی یەکبوونەتەوە و پێکدادان روویداوە، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراقی و هێزە ئەمنییەکان لەوبارەوە هیچ روونکردنەوەیەکیان نەداوە.
لە بەغدا و بەشێک لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق خۆپیشاندان بەردەوامە و بەهۆیەوە بەسەدان کەس کوژراون و هەزارانیش بریندارن
PM:05:28:07/11/2019