سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت " بە پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای خانووە زێدەڕۆکان، 300 هەزار خانوو ده‌بن به‌موڵكی خه‌ڵكی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت لە هەرێمی کوردستان".
ماڵپەڕی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە،لە میانەی پێشوازیکردنی، د.ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له ئه‌لیس وڵبۆڵ جێگری نێرده‌ی تایبه‌تیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سیاسی و هه‌ڵبژاردن له عیراق و شاندی یاوه‌ری كه پێكهاتبوو له ڕیكاردۆ ڕۆدریگز به‌رپرسی نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووكان له هه‌ولێر و فرانسس ڕیڤالتۆ لاناو به‌رپرسی به‌شی سیاسی، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "ئێمه ده‌ستمان كردووه به‌جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی خۆمان لەوانە یاسای ڕێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی كه به‌نایاسایی دروستكراون، كه به‌په‌سه‌ندكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه نزیكه‌ی 300000 خانووه ده‌بن به‌موڵكی خه‌ڵكی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت له هه‌رێمی كوردستان".
هەورەها سەرۆکی پەرلەمان وتوشیەتی" له‌ئێستاشدا په‌رله‌مانی كوردستان خه‌ریكی پڕۆژه‌یاسای بیمه‌ی كشتوكاڵییه، به‌پێی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش سه‌ندوقێك دابین ده‌كرێت بۆ پاڵپشتیكردنی به‌رهه‌می خۆماڵی و وه‌ستانی كوردستان له‌سه‌ر پێی خۆی له سێكته‌ری كشتوكاڵدا".