حاكم له‌تیف شێخ مسته‌فا ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند " سزای ئاگاداركردنه‌وه بۆ حاكم رزگار محه‌ممه‌د ئه‌مین ده‌رچووه ، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه ،له‌وه‌ده‌چێت دادوه‌ری باش ئیتر له كوردستان جێگه‌ی نه‌بێته‌وه" .
له‌تیف شێخ مه‌سته‌فا له ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك نوسیویه‌تی :" دادوه‌ری ناسراو (رزگار محه‌ممه‌د ئه‌مین ) ، كه ئه‌ندامی دادگای ته‌میزه و یه‌كێكه له دادوه‌ره لێهاتوو پیشه‌ییه‌كان له سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق".
مستەفا دەڵێت " حاکم رزگار ماوه‌یه‌كه وه‌ك ناڕازی بوونێك له كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و ، وه‌ك هه‌ڵوێست وه‌رگرتنێك بایکۆتی دانیشتنەکانی دەستەی گشتی دادگای تەمیزی کردووە " .
ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی پەرلەمانی عێراق، ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە " تەنانەت داوای ئەوەی کردبوو بگوێزرێتەوە بۆ دادگاکانی حکومەتی فیدراڵ " ، روونیشیكرده‌وه " ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو واتە ھەفتەیەک پێش ئێستا سەرۆکایەتی دادگای تەمیز و ئەنجومەنی دادوەری بە نوسراوێکی نھێنی و تایبەت سزای ئاگادار کردنەوەی بۆ دەرکردوە لەسەر ئەو ھەڵوێستەی" .
دووپاتیشیكرده‌وه "هه‌ر له سه‌ر داواكردنی چاكسازی له ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری له ئێستادا (15) دادوه‌ر و داواكاری گشتی له به‌دره‌م فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی كه‌لار چادری مانگترنیان هه‌ڵداوه " .
حاكم له‌تیف شێخ مه‌سته‌فا له كۆتاییدا ئه‌وه‌شی دووپاتكردووته‌وه :" لەوە دەچێ دادوەری باش ئیتر لەکوردستان جێگای نەبێتەوە "