فینگەر رەتکرایەوە


بەرپرسانی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی رەتیانکردەوە ئارسن فینگەری فەرەنسی و راهێنەری پێشووی یانەی ئارسناڵ شوێنی کۆڤاچی راهێنەر بگرێتەوە.
پاش لابردنی کۆڤاچ لە راهێنەرایەتی یانەی بایرن میونخ، چەند راهێنەرێک پاڵێوراوبون تا شوێنەکەی بگرنەوەو یەکێکیش لەوانە ئارسن فینگەر بوو.
رۆژنامەکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە، فینگەر  داوای لە سەرۆکی یانەی بایرن میونخ کردووە تا پۆستی مەشق  وراهێنانی یانەی بایرن میونخی پێبدات،بەڵام ئەوان رەتیانکردووەتەوەو رایانگەیاندووە لە ئێستاداو تا کۆتایی ئەم وەرزە پۆستی یانەکە بە هانسی فلیک دەدرێت و ئەو راهێنەرە تا کۆتایی ئەم وەرزە بەردەوام دەبێت، ئەگەر باشبوو لەگەڵ یانەکە ئەوا بەردەوام دەبێت لە پۆستەکەی.
 


AM:12:14:08/11/2019