مارسێلۆ دوودەکەوێتەوە

مارسێلۆی بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید بەهۆی توشبوونی بە پێکان لە یاری گالاتە سەرای چەند رۆژێك دووردەکەوێتەوەو ناتوانێت لەگەڵ یانەکەی لە یاریکردن بەردەوام بێت.

راگەیاندنەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردووەتەوە، مارسێلۆ بەهۆی بوونی پێکانی ماسولکەکانی ناتوانێت ئامادەی یاری هەفتەی ١٣ی خولی ئیسپانیا دژی یانەی ئیبار ببێت، کە یاریەکە لە شەممەی داهاتوو لە دەرەوەی یاریگای بێرنابیۆ ئەنجام دەدرێت.

مارسێلۆ لە یاری گالاتە سەرای کە ریاڵ مەدرید ٦-٠ براوە بوو، توشی پێکان هات و بەوهۆیەوە ئەو یاریزانە نەیتوانی یاریەکە تەواو بکات و مێندی لە شوێنی بەشداری کرد.

 


AM:12:18:08/11/2019