ئەمڕۆ لە بەغداد خۆپیشاندانی یەک ملیۆنی بەڕێوە دەچێت

ئەمڕۆ هەینی ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ خۆپێشاندانەكانی عێراق كەوتە ناو١٥مین رۆژییەوە و تا دێت گوشاری خۆپێشاندەران، بەتایبەتی لە بەسڕە، بەرەو دامەزراوە ئابوورییەكان ئاراستە دەكرێت، ئەمشەو سەرچاوەیەكی پزیشكی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند" لە بەسڕە ٤ خۆپیشاندەر کوژراوە و نزیکەی ٦٠ کەس بریندار بوون".

 

هەر بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی ئەو ناوچەیە، ئەمڕۆش خۆپیشاندانی گەورە کە بە خۆپیشاندانی ملیۆنی ناو دەبرێت لە پارێزگای بەغداد بەڕێوە دەچێت و بەو هۆشەوە حکومەت ڕێوشوێنی یاسایی و ئەمنی تووندی گرتۆتە بەر.

 

لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو، تەوژمی خۆپیشاندان بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقی گرتووەتەوە، خۆپیشاندەران داوای چاكسازیی و باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزاریی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و دابینكردنی هەلی كار دەكەن، بەهۆی دروستبوونی پێكداهەڵپژانیش لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، تا ئێستا زیاتر لە ٢٥٠ كەس كوژران و هەزارانی تریش برینداربوون. 

 

لەبەرامبەردا حكومەتەكەی عادل عەبدولمەھدی زنجیرەیەك بڕیاری بۆ ئەنجامدانی چاكسازیی راگەیاندووە و بڕیاری لێپرسینەوەشی لەو كەسانەداوە كە بەرپرسبوون لە ئەنجامدانی توندوتیژی و بەكارهێنانی ھێز دژبە خۆپیشاندەران.

 


AM:09:19:08/11/2019