له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بازاڕی بۆڕسه‌وه، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه و نزیكه‌ی دۆلار و نیوێك له نرخه‌كه‌ی هه‌ڵكشاوه.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ هەینی ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو 62 دۆلار و 16 سەنت بووە، بەمەش 47 سەنت چووەتە سەر نرخەكەی كە دەكاتە 0.8%، له به‌رانبه‌ردا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكا به 56 دۆلار و 89 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا هاوكاتە لەگەڵ دابەزینی نرخەكەی لە هەفتەی ڕابردوو، هەروەها پێشوەچوون لە گفتوگۆكانی نێوان ئەمەریكا و چین لەسەر بازرگانی ئازاد و خواستی زیاتر لەسەر نەوت كە پاڵنەری بەرزبوونەوەی نرخەكە بوون.