ڕێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى "ئه‌منستى ئه‌نته‌رناشیوناڵ" لە ڕاپۆرتێکی نوێیدا سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی عێراق ئاشکرای کردووە، ئەو بۆمبە فرمێسکڕێژانەی بۆ کوشتنی خۆپیشاندەرانی عێراق بەکاردێن ئێرانین.
لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەمنستی ئەوەشخراوەتەڕوو: چه‌ندین به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بۆمبه كراوه كه قه‌باره‌كه‌ى ده‌گاته 40 ملم و خۆپیشانده‌رانى شاره‌كانى عێراقى پێ كوژراوه، ده‌ركه‌وتووه بۆمبى فرمێسك ڕێژى جۆره‌كانى M651 و بۆمبى دوكه‌ڵى M713 له‌لایه‌ن سیستمى به‌رگری ئێرانییه‌وه دروستكراون.
ئەمنستی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه، به‌پێى به‌دواداچوونى بۆ چوار به‌ڵگه‌ى ڤیدیۆى كه له 31 تشرینى یه‌كه‌مدا ڕویانداوه، بۆى ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانه به‌بۆمبى بولگارى و ئێرانى كوژراون.
له‌كۆتایى ڕاپۆرته‌كه‌شیدا ئه‌منستى باسى له‌وه‌شكردووه، ئه‌و بۆمبانه له‌شێوه‌ى بۆمبى سه‌ربازى دروستكراون و كێشه‌كه‌شى ده به‌رامبه‌ر بۆمبى فرمێسك ڕێژى ئاساییه كه ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆى مه‌ترسى و مردنى ڕاسته‌وخۆى خۆپیشانده‌ران.
سەرەتای ئەم مانگە خۆپیشاندانی جەماوەری بەرفراوان لە ژمارەیەك شاری عیراق دەستی پێكرد و خۆپیشاندەران داوای ئەنجامدانی چاكسازی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و دابینكردنی خزمەتگوزاری و هەلی كاریان دەكرد و دواتر داواكارییەكەیان گۆڕا بۆ گۆڕینی حکومەتی عیراق.