خانمه ئه‌كته‌ری مه‌كسیكی به ڕه‌سه‌ن لبنانی "سه‌لما حایك"، لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا وێنەیەکی خۆی و باوکی بڵاوکردەوە.
سه‌لما حایك، ئه‌كته‌ری ناسراوی مه‌كسیكی لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" نوێترین وێنەی خۆی لەگەڵ باوکی بڵاوکردەوە، کە ئەمەش بووە مایەی خۆشحاڵی هەندێک لە فانەکانی، وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت سەلما جه‌ژنه پیرۆزه‌ی یاددی له دایك بوونی به زمانی عه‌ره‌بی له باوكی دەکات كه ته‌مه‌نی بووه به 82 ساڵ.
ئێسته ته‌مه‌نی سه‌لما حایك 50 ساڵه، پێشتر له چه‌ندان فیلمی هۆلیوود به‌شداری كردووه، به‌ڵام له هه‌موو ڕۆڵه‌كاندا وه‌ك كچێكی جوانی سێكسی ده‌ركه‌وتووه، بۆیه بڕیاری داوه ئیتر ڕۆڵی له‌و جۆره نه‌گێڕێ، ئه‌مه‌ش وای كردووه له هۆڵیوود فه‌رامۆش بكرێ، ده‌كاته كچی سه‌رمایه‌دارێكی مه‌كسیكی به‌ناوی "سامی حایك" كه به‌ڕه‌گه‌ز لبنانییه، دایكیشی مه‌كسیكییه و به‌ڕه‌گه‌ز ئیسپانیایییه. سه‌ره‌تای هونه‌ریی حایك، له رێی رێكلامی ته‌له‌ڤزیۆنیی له مه‌كسیك ده‌ست پێ كردووه. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند فیلمێك رۆڵی بینیوه، له ساڵی 1995 وه‌ك ئه‌ستێره له هۆڵیوود ناسرایه‌وه، هاوکات زیاتر له 80 كاری هونه‌ریی زۆر ناوداری هه‌یه كه له‌ناویاندا جیا له فیلم، درامایش هه‌ن.