سەرۆکی حکومەت پەیامێکی بڵاوکردەوە

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بەبۆنەی يادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام پەیامێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان ده‌كات.

ده‌قی په‌یامەکە:

"پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, بەبۆنەی يادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (دروودی خوای لە سەر بێت)

بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام موحەممەد (دروودی خوای لە سەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم خوای مەزن ئەم یادە پیرۆزە بکاتە مایەی شادی و خۆشگوزەرانی و ، گەشەپێدانی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و تەبایی زیاتر، لە نێو گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و ،سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامیی لە عێراق و ناوچەکەدا.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان


PM:03:16:08/11/2019