بەڤیدیۆ..لە گەڕی هاوبەشی سوپای تورکیا و ڕوسیا گەنجێکی کورد کوژرا
ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی له دێرك له دژی هاتنی گه‌ڕێكی هاوبه‌شی سوپای توركیا و رووسیا، خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا و بەهۆیەوە گه‌نجێك گیانی له‌ده‌ستدا.
هاووڵاتیانی نیشته‌جێی دێرك، ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانی توركیا به‌ردباران ده‌كه‌ن، وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك له دژی هاتنی ئه‌و هێزانه بۆ ناوچه‌كه، له نزیك گوند درنه ئاغا له ناوچه‌كه گركێلهگێ.
یه‌كێك له خۆپیشانده‌ران به‌ناوی "سه‌رخۆبوون به‌نگین" خۆی به یه‌كێك به ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانی توركیا هه‌ڵده‌واسێت، دواتریش ده‌كه‌وێته خواره‌وه و گیان له‌ده‌ستده‌دات.
به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه، خۆپیشانده‌ران به په‌له بۆ لای گه‌نجه‌كه ده‌چن كه له‌سه‌ر زه‌وی كه‌وتووه.
مسته‌فا بالی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، گه‌نجه‌كه كه‌وتووه‌ته ژێر ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و ئۆتۆمبێله‌كه به‌سه‌ری كه‌وتووه.
PM:05:12:08/11/2019