زیدان وەڵامی بەڕێوەبەری پاریس سانجێرمانی دایەوە

دوای ئەوەی بەڕێوەبەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی رەخنەی لە زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید گرتبوو کە وتبووی مباپی خەونی ئەوەیە یاری بۆ یانەی ریاڵ مەدرید بکات، ئەمڕۆ زیدان جارێکی تر وەڵامی دایەوەو لە قسەکانی خۆی سوور بوو.

زیدان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری ئیبار کە سبەی شەممە ئەنجام دەدرێت،  رایگەیاند من  تەنها قسەی ئەو یاریزانەم کردووە ئەو وتوویەتی خەونی من ئەوەیە یاری بۆ یانەی ریاڵ مەدرید بکەم رۆژێک لە رۆژان، وە جارێکی تر دووپاتی دەکەمەوە و من تەنها قسەی مباپی دەکەم کە ئەو یاریزانە پێشتر خۆی لێدوانی داوە.

ئەم قسانەی زیدان بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمانی نیگەران کردو ئەمەش وای لە لیوناردۆی بەڕێوەبەری ئەو یانەیە کرد وەڵامی زیدان بداتەوەو رەخنە لە لێدوانەکانی بگرێت.

یانەی ریاڵ مەدرید خەونی گواستنەوەی مباپی فەرەنسیەو چەند جارێک هەوڵی هێنانی داوە بەڵام شکستیهێنا.

 


PM:05:27:08/11/2019