پارێزگاری هەولێر پێنج هەزار لە نرخی نەوت کەم دەکاتەوە

پارێزگاری هەولێر نرخی ئەو نەوتەی دەدرێتە هاونیشتمانیان کەمدەکاتەوە و دەڵێت کەمکردنەوەکە بڕی پێنج هەزارە.

فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، سەبارەت بە جیاوازی نرخی نەوت لەنێوان پارێزگاکان رایگەیاند "دوای بەدواداچوونمان بۆ نرخی ئەو نەوتەی بەسەر هاونیشتمانیان دابەشدەکرێت، لەپێناو بەرژەوەندی هاونیشتمانیان بڕیارماندا بەکەمکردنەوەی بڕی 5 هەزار دینار لەو نرخەی دانراوە لەبەرامبەر یەک بەرمیل نەوت، ئەو کەسانەش کە پێشتر پارەکەیان داوە، بڕی کەمکراوەی پارەکەیان لەرێگەی بریکارەکانەوە بۆ دەگەڕێندرێتەوە".

لە چەند رۆژی رابردوو دابەشکردنی نەوت بەسەر هاونیشتمانیان دەستیپێکردووە و بەوتەی بەڕێوەبەری نەوتی هەولێر، سەرەتا دابەشکردنەکە لەناوچە شاخاوییەکان وەک چۆمان و حاجی ئۆمەران دەبێت و دواتر بەپێی ئەو نەوتەی لەبەردەستیاندایە لە ناوەندی هەولێریش دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکەن.


PM:06:04:08/11/2019