قەسەدە هێرش و چالاکیەکانی شەڕڤانانی خۆی لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو بڵاوکردەوە

ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە، ئاماری شەڕو بەرخۆدانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی دژی داگیرکەران بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند" ١٣ چەتە کوژراون و ١٩ کەسیشیان بریندار بوون".

 

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک-قەسەدە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی بەرخۆدانی هێزەکانیاندا ١٢ شەڕڤانیش شەهیدبوون و ٧ شەڕڤانیش بریندار بوون.

 

قەسەدە وردەکاری زیاتر بەمشێوەیە دەخاتەڕوو:

 

"سوپای تورکی داگیرکە و چەتەکانی سەرەڕای ئەوەی ئاگربەستیان ئیمزا کردووە، جارێکی تر بە هەموو هێز و توانایەکی تەکنیکیی زەمینی و ئاسمانیەوە لە سەرتاسەری سنووری رۆژئاوای کوردستان و باکورو رۆژهەڵاتی سوریا هێرشە داگیکەرییەکانی بەردەوام دەکات و پەیمانەکانیش بنپێ دەکات.


بەرەی تل تەمر


سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هەم زەمینی و هەم ئاسمانی هێرشەکانی بۆ سەر تل تەمر و دەوروبەری بەردەوام دەکات.


بەرەی ئەبو راسێن


سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە تانک و چەکی قوڕس هێرشێکی توندیان کردە سەر گوندی تل محمد.


بەرەی عین عیسا


سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە چەکی قوڕس و تانک و تۆپ، بە توندترین شێوە هێرشیان کردە سەر گوندەکانی خربەت فارس و شەڕگراک و زەنووبا و مەسعودیە و دبس و خربەت کەریم و قزعەلی و کەفیفا و وەبدێ. هێزەکانمان لە چوارچێوەی پاراستنی رەوا دا وڵامێکی توندی هێرشەکانیان دایەوەو شەڕێکی قوڕس لەو ناوچانە روویدا. لە ئەنجامدا لە نزیک رێگای نێودەوڵتی (M4) ٢ ئۆتۆمبیلی سەربازی وئۆتۆمبیلێکی دۆشکە هەڵگر و تانکێکیان تێکشکاندووە. هەورها دەستیان بەسەر رەختێک و ٣ چەکیشدا گرتووە.


بە گشتی لە ئەنجامی وڵامدانەوەی هێزەکانماندا ١٣ سەربازی تورک و چەتە کوژران و ١٩ کەسیشیان بریندار بوون.


هەورها لە ئەنجامی بەرخۆدانی هێزەکانماندا ١٢ لە هەڤالە قاڕەمانەکانمان گیانیان بەخت کرد و ٧ هەڤاڵی تریشمان بریندار بوون."

 


PM:07:50:08/11/2019