ڤیدیۆ.. کاروانێکی هاوبەشی ئۆتۆمبیلەکانی سەربازیی ڕووسیا و تورکیا بەردباران کرا

بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکانی ناوچەکە هاوڵاتیانی رۆژئاوای کوردستان لە گوندێکی ناوچەی گرێ سپی کاروانێکی هاوبەشی ئۆتۆمبیلە سەربازییەکانی روسیا و تورکی داگیرکەریان بەردباران کرد.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ هەینی ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ هێزەكانی سووپای توركیا و ڕووسیا سێیەمین دەوریەی هاوبەشی لە چەند ناوچەیەكی ڕۆژئاوای كوردستان دەستپێکرد.

 

لە سەرەتایی ھێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان، بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ ھێزە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە زۆربەی ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان كشانەوە. دواتر ئەمەریكا بڕیاریدا بەشێك لە ھێزەكانی بمێننەوە، بۆیە ھێزەكانیان رەوانەی ھەندێك كێڵگە نەوتییەكانی رۆژئاوای كوردستان كردەوە.

 

 

 



ئه‌م بابه‌ته ‌432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:25:08/11/2019