وێنە.. ئەڤین ئاسۆ جیاواز دەردەکەوێت

ئەڤین ئاسۆ کە نزیکەی سێ مانگە لە شاشە دوورکەوتۆتەوەو چەند هەفتەیەک لەمەوپێش رایگەیاند کە لە وەرزێکی نویدا دەگەڕێتەوە بۆ پێشکەشکردنی " ئەڤین و ژن و ژیان"، ئەمڕۆش وێنەیەکی نوێی لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا بڵاوکردەوە.

 

ئەڤین ئاسۆ، پێشکەشکاری ناسراوی باشووری کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە، کە بەشێوەیەکی شیک و جیاواز دەردەکەوێت لەوێنەکەدا کە بۆتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی.

 

ئەڤین لە ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦ لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە خوێندنگەی سورکێو کە تێیدا خوێندکار بووە کاری شانۆیی کردووە. چەند ساڵێک لەمەوبەر یەکەمین ئەزموونی پێشکەشکردنی لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی «پارێزگاران»ی پارتی پارێزگارانی کوردستانەوە دەست پێکرد، پاشان چووەتە ڕادیۆی نەوا و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک پێشکەشکاری سەرەکیی بەرنامەی «سروەی نەوا» و بەرپرسی هاماهەنگیی بەرنامەکانی ئەو ڕادیۆیە بوو.

 
دواتر دەچێتە کۆمپانیای ئارت، لە ڕێی کارەکانی ئەو کۆمپانیایە و دواتریش کەناڵ ٤ و بەرنامەکەی «ئەڤین ژن و ژیان»ەوە ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد. ئەو بەرنامانەی تاکوو ئێستا کار و پێشکەشکاری تێدا کردوون بریتین لە (میڤان شۆ، چەرخ و فەلەک، من جیاوازم، تۆ نموونەی، ملیۆنێر، ئارامۆ شۆ و ئەڤین ژن و ژیان)، تا ئێستا لە ھەریەکە لە کەناڵە ئاسمانییەکانی (زاگرۆس تیڤی، کۆڕەک، كەناڵ ٤، کوردماکس و نێت تیڤی) کاری کردووە.
 


AM:12:07:09/11/2019