ئەسۆشیەتد پرێس: تورکیا هەڵمەتێکی فروانی دژی کورد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستیپێکردووە

گەورەترین ئاژانسی جیهانی کە ئەسۆشیەتد پرێسی ئەمەریکیە رایدەگەیەنێت" حکومەتی توركیا هەڵمەتێكی فراوانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و بە تایبەتیش لە وتویتەر و ئیسنتاگرامدا دەستپێكردووە بۆ چەواشەكردنی رای گشتی دژ بە كورد".

 
ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشییەتدپرێسی ئەمریكی کە گەورەترین ئاژانسی جیهانییەو سەر بەکەرتی تایبەتەو لە زۆربەی وڵاتانی جیهان نووسینگەو پەیامنێری هەیە، لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردەوە،  لە رێی تۆڕێكی رێكخراوەوە هەواڵی ناڕاست و چەواشەكار لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر دژی کورد بڵاودەكاتەوە و بەردەوامیش سەرلەنوێ تویتیان دەكاتەوە.

 
جەدئۆن بڵوگ بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای ڤین سایت كە كۆمپانیایەكی تایبەتمەنەدا بۆ چاودێریكردنی ئەو زانیارییە ناڕاستانەی لە ئینتەرنێتدا بڵاودەكرێنەوە، رایگەیاند" شێوازی تویتكردنەوە و سەرنج خستنە سەر بڵاوكردنەوەی وێنە لەگەڵ هەواڵە ناڕاستەكاندا دەریدەحەن كە هەڵمەتێكی رێكخراو هەیە بۆ چەواشەكردنی رای گشتی دژی کورد".

 
هاوكات كەناڵی حوڕەی ئەمریكیش كە بە زمانی عەرەبی پەخش دەكات، بڵاویكردەوە كە لە چوارچێوەی هەڵمەتەكەی توركیادا لە تویتەر و ئینستاگرام، كۆمەڵە وێنەیەكی سەربازانی توركیا بڵاودەكرێنەوە كە باوەش دەكەن بە مەدەنییەكاندا و خواردن دەدەن بە منداڵان و هاوكاریكردنی ژنانی بە تەمەن.

 
 
روونیشیكردەوە كە زۆربەی ئەو وێنانەی توركیا دەربارەی سەربازەكانی بڵاویان دەكاتەوە، یان پەیوەندییان نییە بەو هێرشەی كە بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان ئەنجامی دەدات، یاخود وێنەی كۆنن و دوور لە شوێنی شەڕەكە گیراون.

 


AM:08:49:09/11/2019