ئەرشەد ساڵحی: دەبێت هەرێم بەو پێگە بەهێزەوە نەمێنێتەوە



ئەرشەد ساڵحی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق و نوێنەری تورکمان رایگەیاند" لە دوای خۆپیشاندانەکان نابێت هەرێم بەو پێگە بەهێزەی ئێستا بمێنێتەوە".

 
ئەرشەد ساڵح بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاند" تر پێویستە هەرێمی کوردستان وەکو حکومەتێکی فیدڕاڵی بەو شێوەیەی رابردو نەبێت، کە پێگەی لە پێگەی حکومەتی ناوەند زیاتر بێت، پێویستە چاکسازی لە زۆرێک لەبەندەکانی دەستوردا بکرێت".

 
ئەرشەو ساڵح لەو چاوپێکەوتنەدا دەڵێت" لە دەستوری یەکەمدا ستەمیان لێ کردین و وەکو نەتەوەیەکی سەرەکی دیاریان نەکردین، ئەمجارە سەرەتا دەمانەوێت مافی هاوڵاتی بون بۆ هەمو عێراقییەکان دەستەبەر بکرێت، ئەوسا دەشخوازین ئەو مافەمان بۆ بگەڕێننەوە، وەک چۆن لەپەرلەمانەوە دەنگ لەسەر ئەوە درا کە تورکمان پێکهاتەیەکی سەرەکی ژیانی سیاسی عێراقە ئەمجارەش ئەگەر کورد بهێڵن".

 


سەبارەت بە پرسی کۆنفیدراڵی لە عێراقدا کە ئێستا قسەی زۆری لێدەکرێت، ئەرشەد ساڵحی پێی وایە "ئەوە دابەش کردن و پارچە پارچە کردنی عێراقە".
ئەوەشی خستەڕو، "حاڵەتێکی باشە کە سیستمێکی پەرلەمانییە، بەڵام ئەو مادەیەی کە لە سەروەختی دەسەڵاتی کاتی عێراق هەبو ماددەی 52 کە کەرکوک و بەغدادی وەک دو شاری بارودۆخ جیاواز لک دابوە، دەبێت زیندو بکرێتەوە و کاری پێ بکرێت، ئەو شارانە رێگر دەبن لە دابەش بونی عێراق، تەنانەت ئەگەر هەرێمی فیدراڵی شیعەی خواروش دروست ببێت".

 


رۆژی 28ی تشرینی یەکەم لە کۆبونەوەیەکدا پەرلەمانی عێڕاق بڕیاریدا بە پێکهێنانی لیژنەی گۆڕانکاری دەستوری کە نوێنەرانی سەرجەم پێکهاتەکانی تێدا بێت و لە ماوەی چوار مانگدا کارەکانی هەموارکردنەوەکە تەواو بکات.

 




AM:09:02:09/11/2019