حکومەتی رووسیا داوا لە هاوڵاتیانی دەکات بەهۆی پشێوی دۆخی ئەمنی و سیاسیەوە سەردانی عێراق نەکەن.
لە راگەیاندراوێکدا کە میدیاکانی رووسیا بڵاویان کردەوە، تیایدا هاتووە" دۆخی عێراق قورسە و چالاكی تیرۆ لە چەند شارێكی عیراقی هەیە، ئاستەنگیش لە بەردەمدایە بۆ گەیشتنی هاریكاری باڵیۆزخانە، بۆیە سەردانی كردنی هاووڵاتیانی روس بۆ عیراق مەترسیەكی گەورەیە."
ماوەی مانگێک و چەند رۆژێکە خۆپیشاندانی گەورە گەورە گەورە لە بەغداو شارە شیعەنشینەکان درێژەی هەیەو تا ئێستا هیچ ئاسۆیەک نییە بۆ کۆتایی هاتنی، لەو ماوەیەی خۆپیشاندانە نزیکەی ٣٠٠ کەس کوژراون و زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لە هەردوولا بریندارن.