هونەرمەندێکی دیاری رۆژهەڵاتی کوردستان گیانی لەدەستدا

هونەرمەندی دیاری رۆژهەلآتی شاری سنەو رۆژهەڵاتی کوردستان محەمەد گورجی کۆچی دوایی کرد.

 

ئاژانسی " میهری " ئێرانی هەواڵی کۆچکردنی محەمەد گورجی کە تەمەنی ٥٤ ساڵی بەهۆی نەخۆشی شێڕپەنجەوە بڵاوکردەوە.

 

محەمەد گورجی لە سالی ١٩٦٥ لە دایکبووەو لە خێزانێکی هونەر دۆست پەروەردە بووە، هەر بەمناڵی سەرقاڵی میوزیک بووە، لە تەمەنیدا دوو سیدی تۆمار کردووەو لە چەندان بۆنەدا گۆرانی وتووە.

 

دوێنێ ٨ ی تشرینی دووەم لە سنە لەناو ئاپۆڕای هونەرمەندان و دۆستانی ئەدەب و هونەر بەخاک سپێردرا.



PM:01:43:09/11/2019