شاجوانی هەولێر سارا نەدیم لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا نوێترین وێنەی خۆی لەگەڵ سەگەکەیدا بڵاوکردەوە، کە بەشێوەیەکی جیاواز و تایبەت دەردەکەوێت لە وێنەکەدا.
سارا نەدیم، لە پێگەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە، کە سەرنجی هەندێک لە هەوادارەکانی ڕادەکێشێت و فانەکانی سەرسامی خۆیان بەجوانییەکەی دەردەبڕن.
سارا نەدیم تەمەنی ٢٢ ساڵە و لە مانگی مایسی ٢٠١٧ ناسناوی شاجوانی هەولێر و هاوەڵی شاجوانی عێراقی بەدەستهێناوە، بەڵام چاوی لە شاجوانی عەرەب و جیهانیشە.