وێنە.. پێشکەشکارێکی دیار بە جوانییەکەی هەمووان سەرسام دەکات

خانمە مۆدێل و پێشکەشکاری کورد ساکار سەرکەوت، نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە کە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت.
 

 

خانمە ڕاگەیەندکار و مۆدێل ساکار سەرکەوت، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام تازەترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە، کە سەرنجی زۆرێک لە فانەکانی بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت.

 

ساکار سەرکەوت، لەماوەی ڕابردوودا دوای ئەوەی وێنەکی بەدووگیانی لە ھەژماری تایبەتی خۆی بڵاودەکاتەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕەخنەی لێدەگیرێت و بەھۆی ئەوەوە سەرجەم وێنەکانی خۆی لادەبات.

 

ساکار لە ساڵی ١٩٩٦ لە شاری ھەولێر لە دایک بووە، یەکێک بوو لە پێشکەشکارە دیارەکانی کەناڵی نێت تیڤی، ھەروەھا کاری فۆتۆ مۆدێل دەکات.

 
 


PM:03:52:09/11/2019