وێنە.. بێژەرێکی دیاری ڕووداو لەگەڵ خۆشەویسترین کەسی دەردەکەوێت

کچە گۆرانیبێژ و شاعیر و پێشکەشکاری كه‌ناڵی رووداو "کانی هەڵەبجەی" لە هەژماری خۆی بۆیەکەم جار وێنەیەکی خۆی لەگەڵ دایکی بڵاوکردەوە، کە ئەمەش بۆتە مایەی خۆشحاڵی بەشێک لە فانەکانی.

 

کانی، لە واڵی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" نوێترین وێنەی خۆی و دایکی بڵاوکردەوە، هاوکات کانی لە پۆستێکیدا بۆ دایکی دەنووسێت و دەڵیت" لە ئێستاوە، سەد هیندەی هەموو ئەو کیلۆمەترانەی لێت دوور ئەکەومەوە بیرت ئەکەم".

 

کانی هەڵەبجەی لە وڵاتی هۆڵەندا ژیان بەسەردەبات و یەکێکیشە لە بێژەرە دیارەکان لە کەناڵی ڕووداو، کانی بەدەر لە کاری راگەیاند وەک شاعیر و گۆرانیبێژیش چەندین بەرهەمی هەیە.



PM:04:10:09/11/2019