بۆ یەکەمجار رووسیا تۆپبارانی بنکەکانی ئیسلامییە هاوپەیمانەکانی رووسیا دەکات

ئەمڕۆ ٩ی تشرینی دووەم، دوای ئەوەی هاوپەیمانە ئیسلامیەکانی تورکیا هێرشیان کردە سەر سووپای سوریاو ٢٤ سەربازیان بریندارکرد، سووپای رووسیا تۆپبارانی بنکەکانی هاوپەیمانە ئیسلامییەکانی تورکیای کرد.

ماڵپەڕی هەواڵ ٢٤ ی رۆژئاوا بڵاویکردەوە لە ناوچەی تەلتەمەر بەهۆی هێرشی هاوپەیمانە ئیسلامییەکانی تورکیا  ٢٤ کەس لە سووپای سوریا لە نزیک گوندی " ئوم شعیفە " کە لەنێوانیاندا دوو ئەفسەر کە بەپلەی لیواو عەقیدبوون برینداربوون، هەروەها فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا بۆردومانی سووپای سوریایان لەو ناوچەیە کرد، بەرامبەر ئەوە بۆ یەکەمجار سووپای رووسیا کەوتە تۆپبارانی بنکەکانی هێزە هاوپەیمانەکانی تورکیا.

 

رووسیا لەگەڵ تورکیادا رێککەوتنێکی ئاگر بەستی هەیە کە بەپێی رێککەوتنەکە هێزەکانی هەسەدە دەبێت ٣٢ کم لە سنور بکشێنەوە، بەلآم سەرباری کشانەوەی هەسەدە، تورکیاو هاوپەیمانە ئیسلامییەکانی لەناوچەی تەلەتەمەر هەوڵی داگیرکردنی ناوچەی زیاتر دەدەن و لەلایە هەسەدەو، ئەمرۆش سوریاو روسیاوە بەرپەرچدرانەوە. 

 


PM:09:09:09/11/2019