کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند" زیاتر لە ٩٢ مەدەنی بەهۆی هێرشی تورکیاوە بۆ سەر باکوری رۆژهەڵاتی سوریا کوژراون کە ٩ ی تشرینی یەکەم دەستیپێکرد".
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، روبەرت کولفیل بەناوی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە رایگەیاند" ئەو کوژراوانە بەهۆی هێرشی ئاسمانی و لەشکرکێشی و بەکارهێنانی هەڕەمەکی بۆردومان و بۆمب لەو ناوچانەی بە دانیشتوان قەرەباڵغن، گیانیان لەدەستداوە".
هەروەها ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازیە بۆتە هۆی ئاوارەبوونی دەیان هەزار هاوڵاتی.
لەو هێرشانەدا تورکیا ١٢٠ کم چوارگۆشەی خاکی سوریای لەنێوان گرێ سپی و سەری کانێدا داگیرکردووە.