لە تورکیا لە رۆژێکدا ٩ کەس خۆی دەکوژێت

کەناڵێ بی بی سی تورکی بڵاویکردەوە لە ساڵێکدا سێ هەزار کەس لە تورکیا خۆیان دەکوژن کە رۆژانە ٩ کەس دەکات.


دەزگای ئاماری توركیا بڵاوی كردووەتەوە، لە توركیا دیاردەی خۆكوشتن دیاردەیەكی بەرفراوانە و لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە ساڵانە دوو هەزار كەس خۆی دەكوژێت، بەڵام لە دوای ٢٠١٣ەوە ئەو رێژەیە بۆ ٣ هەزار كەس بەرز بووەتەوە.


ماڵپەڕی (BBC)ی توركی لە بەدواداچوونێكدا لە ساڵی ٢٠١٨ لە تەواوی توركیادا ٣ هەزار و ١٦١ كەس خۆیان كوشتووە.
 لە٢٠١٧ سێ هەزار و ١٦٨ كەس خۆیان كوشتووە و لە ٢٠١٦دا ٣ هەزار ١٩٣ كەس و لە ٢٠١٥ش ٣ هەزار و ٢٤٦ و لە ٢٠١٤دا ٣١٦٩ كەس لە توركیا كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


زۆرترین رێژەی خۆكوشتن لە توركیا لە شاری ئیستەنبۆڵ تۆمار كراوە، بەڵام لە (ئارتڤین و گوموشخانە و كلیس ئەرزنجان) كەمترین رێژەی حۆكوشتن تۆمار كراوە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی ماڵپەڕی (BBC) رێژەی خۆكوشتنی پیاوان لە ئافرەتان زیاترە، لە توركیا ٧٥.٦٤٪ی پیاوانن خۆیان دەكوژن و ٢٤.٣٦٪یش ئافرەتانن خۆیان دەكوژن.




گرنگترین ئەو هۆكارانەی وای كردووە دیاردەی خۆكوشتن لە توركیا زیاد بكات، بە پلەی یەكەم نەخۆشییە، واتە ئەوانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە كۆتایی بە ژیانیان دەهێنن، پاشان خراپیی رەوشی ئابووری و خراپیی رەوشی خێزانی لەڕووی ئابووریی و کێشە کۆمەڵاتییەکان.
 


PM:11:26:09/11/2019