ئەردۆغان و پۆتين پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

سەرۆكایەتی كۆماری توركیا لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایكرد، سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی ڕووسیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداو لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆیان لەبارەی پرۆسە سەربازییەكانی توركیا لە سووریا كردووە.

 

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد" لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و ڤلادیمێر پوتين، سەرۆکی ڕووسیا تەئكیدییان كردەوە لە پابەندبونیان بە رێكەوتننامەی سوچی لەبارەی دۆخی سوریاوە و هێزەكانی هەردولاش بەردەوام دەبن لە گەڕانی هاوبەش لەباكوری سووریا". 

 

ئەمەش لەکاتێکدایە ڕۆژی هەینی ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ هێزەكانی سووپای توركیا و ڕووسیا سێیەمین دەوریەی هاوبەشی لە چەند ناوچەیەكی ڕۆژئاوای كوردستان دەستپێکرد.

 

لە سەرەتایی ھێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان، بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ ھێزە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە زۆربەی ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان كشانەوە. دواتر ئەمەریكا بڕیاریدا بەشێك لە ھێزەكانی بمێننەوە، بۆیە ھێزەكانیان رەوانەی ھەندێك كێڵگە نەوتییەكانی رۆژئاوای كوردستان كردەوە.



AM:10:48:10/11/2019