سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هێزە هاوبەشەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند " ئەمریکا نزیكه‌ی ٥٠٠ بۆ ٦٠٠ سه‌رباز له باكوری سوریا ده‌هێڵێتەوە".
,
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ میدیایەکی رووسی، ژە‌نەڕاڵ مارك میلی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند “كاتێك سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای له باكوری سوریا ڕاگه‌یاند، كاتێكی بۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه دیاری نه‌كردووه”.
,
ئەو ژەنەڕاڵەی ئەمریکا، ڕه‌خنه‌ی توندیشی له‌و به‌رپرسه سیاسییانه‌ی ئه‌مریكا گرت كه ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی تڕه‌مپیان كرد بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاتەکەی لە سوریا، ئه‌و كاره‌شی به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی ئیسرائیل ده‌زانی.
,
,
لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم لە نێوان ترامپ و ئۆردو‌غان، ترامپ بڕیاری کشانەوەی هێزەکانیانی لەو وڵاتە دا کە ٢٠٠٠ هەزار سەربازبوون، بەڵام دواتر لەژێر فشاری کۆنگرس و رای گشتی ئەمەریکا بڕیاری مانەوەی ئەم هێزەی دەرکرد.,