تورکیا ٧٣٧ داعش رەوانەی ولآتانی ئەوروپا دەکاتەوە

ئەمڕۆ دوو شەممە ١١ی تشرینی دووەم تورکیا دەست دەکات بە ناردنەوەی ١١٤٩ دەستگیرکراوی داعش بۆ ولآتەکانیان کە ٧٣٧ یان بۆ ئەورپایە.

 

هەینی رابردوو سلێمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند لە دوو شەممەوە دەست دەکەن بە ناردنەوەی ئەو چەکدارە گیراوانەی داعش کە لەو ولآتە دەستگیرکراون.

 

هەرچەندە هەندێک میدیای تورکیا ئاماژەیان بەوە کردووە پرۆسەکە ئەمڕۆ دەستی پێکردووە، بەڵام هەندێک میدیای دی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن تا کۆبوونەوەکەی ترامپ و ئۆروغان کە ١٣ ی تشرینی دووەم ل ئەمەریکا سازدەکرێت، تورکیا ئەو پرۆسەیە دوا دەخات.

 

وەک تورکیا رایدەگەیەنێت، ژمارەی دەستگیرکراوەکان ١١٤٩ گیراون ٧٣٧ یان هاولآتی ئەوروپان.

 



AM:11:08:11/11/2019