سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پرۆژە یاسایەکی بۆ هەڵبژاردن ئامادەکرد

سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، پڕۆژه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ئامادەکرد و بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ بنووسرێته‌وه‌.

بەگوێرەی زانیاری میدیا عێراقیەکان له‌ پرۆژه‌كه‌دا چه‌ند پرسێك به‌م جۆره‌ پوختە کراون:

- كۆمیسیۆنێكی سه‌ربه‌خۆ له‌ كه‌سانی تایبه‌تمه‌ند و دوور له‌ پشكپشكێنه‌ی حزبی دابمه‌زرێت.

- بچووككردنه‌وه‌ی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ قه‌زا، له‌ كاتێكدا پێشتر پارێزگا یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بوو.

- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای لیست و نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی. پشت به‌ستن به‌ سیستمی براوه‌ی یه‌كه‌م.

- كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌ 329 ئه‌ندامه‌وه‌ بۆ 213 ئه‌ندام.

- ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ گه‌نجان بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان كاندید بكه‌ن. ته‌مه‌نی كاندیدی كه‌مبكرێته‌وه‌ بۆ 25 ساڵ.

دوای نووسینه‌وه‌ی ره‌شنووسه‌كه‌، پڕۆژه‌كه‌ ره‌وانه‌ی حكومه‌ت ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونی خۆی له‌ باره‌یه‌وه‌ بخاته‌ڕوو. دواتر به‌رزی بكاته‌وه‌ بۆ به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.


ئه‌م بابه‌ته ‌630 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:32:11/11/2019