کاپێلۆ هێرشدەکاتە سەر رۆناڵدۆ


فابیۆ کاپێلۆی ئیتاڵی و راهێنەری پێشوو، هێرش دەکاتە سەر رۆناڵدۆ و رایدەگەیەنێت ئەو ماوەیەکە ناتوانێت یاریزان تێپەڕێنێت.

پاش هێنانە دەرەوەی رۆناڵدۆ لە گێمی دووەمی یاری ئەیسی میلان، کاپێلۆ قسەی بۆ راگەیاندنەکانی ئیتاڵیا کردو رایگەیاند ماوەی سێ ساڵە نەیتوانیوە هیچ یاریزانێک کاتێک رووبەڕووی بووەتەوە تێپەڕێنێت.
ئەم قسانەی کاپێلۆ پاش ئەوە دێت رۆناڵدۆ لەم وەرزە بە ئاستێکی خراپەوە دەرکەوتووەو لە یاری ئەیسی میلانیش خراپترین ئاستی نیشاندا.


PM:06:40:11/11/2019