حەسەن نەسروڵڵا ڕەخنەی تووند لە دۆناڵد ترەمپ دەگرێت

ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە وتارێکیدا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی ڕەخنەی توندی لە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گرتوو ڕایگەیاند" ترەمپ وەك بەكرێگیراو مامەڵە لەگەڵ سووپای وڵاتەکەی دەكات، بۆیە پێیانوایە هەموو كەس وەك خۆیانن".

 

لە وتارەکەیدا حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی ئاماژەی بەوەشکرد" نەوت سەبارەت بە دۆناڵد ترەمپ بەهای هەیە، بەڵام مرۆڤ گەر هاوڕێی شەڕ و تفەنگیش بێت، دەكرێت پشتی تێبكرێت و بەجێبهڵدرێت".

 

لە سەرەتایی ھێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان، بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ ھێزە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە زۆربەی ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان كشانەوە. دواتر ئەمەریكا بڕیاریدا بەشێك لە ھێزەكانی بمێننەوە، بۆیە ھێزەكانیان رەوانەی ھەندێك كێڵگە نەوتییەكانی رۆژئاوای كوردستان كردەوە.

 


PM:09:06:11/11/2019