ئەمڕۆ تیروپشکی جامی سوپەری ئیسپانیا راکێشراو تێید دوو رووبەڕووبونەوەی بەهێزی بە خۆیەوە بینی.
بڕیارە جامەکە لە ٨-١- ٢٠٢٠ لە وڵاتی سعودیە بە بەشداری یانەکانی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنەو ڤالنسیاو ئاتلەتیکۆ مەدرید ئەنجام بدرێت.
ئەمڕۆ ڤالنسیا رووبەڕووی ریاڵ مەدرید بووەوەو یاریەکە لە ٨-١- ٢٠١٩ لە شاری جدەی وڵاتی سعودیە ئەنجام دەدرێت.
دووەم یاری لە نێوان بەرشەلۆنەو ئاتلەتیکۆ مەدرید دەبێت و یاریەکە لە ٩-١- ٢٠٢٠ ئەنجام دەدرێت.
سعودیە بڕیاریداوە بۆ سێ نوسخەی ئەو جامە کە لەو وڵاتە ئەنجام دەدرێت، بڕی ١٢٠ ملیۆن یۆرۆ بە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بدات و ئەویش بەسەر خۆی و چوار یانەکەی تر دابەشی دەکات.