ئەمشەو دوو شەممە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە راگەیەندراوێكدا، سەرچاوەیەکی بەرپرس لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق رایگەیاند" چاكسازی له عیراقدا بڕیارێكی ته‌واو ناوخۆییه".
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد" چاکسازی بەڵێندراو لە عێراقدا بڕیارێکی تەواو عێراقییەو وەک وەڵامدانەوەیەکە بۆ ویستی گەلی عێراق و هیچ شوێنێک بۆ دەست تێوەردانی دەرەکی نەماوە، چونکە هەر دەست تێوەردانێکی دەرەکی رەت دەکرێتەوەو نەشیاوە".
وتیشی" گه‌لی عیراق به گوێره‌ی پێشینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی خۆیان و به رێزگرتن له ویستی مه‌رجه‌عییه ئاینییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و یاسا و به‌بڕیاری نیشتمانی داهاتوو بڕیاری خۆیان یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه".