دوای ئەوەی ئەمڕۆ حەسەن ڕوحانی، سەرۆك كۆماری ئێران لە وتارێکیدا ڕایگەیاند" ئەگەر تا ساڵێكی تر تاران بتوانێت لەچوارچێوەی ڕێككەوتننامە ئەتۆمییەكەدا بمێنێتەوە، سزای كڕینی چەكی لەسەر لادەبرێت". هاوکات لای خۆشییەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە پێشکەوتنە سەربازییەکانی ئێران پەیامێک ئاڕاستەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان دەکات دەڵێت" باشتره ئهنجومهنی ئاسایش ماوهی بایكۆتكردنی چهكی ئێران درێژ بكاتهوه".
مایك پهمپیۆ، وهزیری دهرهوهی ئهمریكا لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تیوتەر" ڕایگەیاند" ئەگەر ئەنجومەنی ئاسایشی سەربە نەتەوە یەکگرتوەکان پێش "ئێکسپایەربونی " بڕیاری قەدەغەکردنی مامەڵە سەربازییەکانی دەرنەکات ئەو وڵاتە بەئامانجەکانی خۆی دەگات".
هەروەها لە تیوتەکەیدا پەمپیۆ جەختیشیکردەوە: كه ئێران نابێت بتوانیت فڕۆكهی بێ فڕۆكهی بێ فڕۆكهوان و موشهك و تانك و فڕۆكهجهنگی و چهك بكرێت یان بفرۆشێت و نابێت ڕێگه بدرێت ڕۆحانی ئاواتهكهی بێتهدی، دهبێت ئهنجومهنی ئاسایش بایكۆتی چهكی ئێران له ئۆكتۆبهری ساڵی ئاینده درێژ بكاتهوه.
ئەمەش لە کاتێکدایە حەسەن ڕوحانی، سەرۆك كۆماری ئێران ئەمڕۆ لەوتارێكدا ڕایگەیاند" بەپێی بڕیارە نێودەوڵەتییەكان كڕینی چەك لەلایەن ئێرانەوە قەدەغەكراوە، بەڵام ساڵی داهاتوو ئەو سزایە لەسەر ئێران لادەدرێت و دەتوانین چەك بكڕین و هەناردەی دەرەوەی وڵاتیشی بكەین".
جێی ئاماژەیە، لەم مانگەدا دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران هەنگاوی چوارەمی لە كەمكردنەوەی پابەندییەكانی بە ڕێككەوتننامە ئەتۆمییەكەوە جێبەجێكرد.