دوێنێ دوو شەممە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران ڕایگەیاند" کۆچبەرێکی کورد لەکاتی بەڕێکەوتنی لەتورکیاوە بۆ یۆنان، بەهۆی جەڵتەوە گیانی لەدەستدا و ئەمڕۆش تەرمەکەی دەگاتەوە شاری هەولێر".
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران لە هەرێمی كوردستان و عێراق ئاماژەی بەوەشکرد" كۆچبەرەکە ناوی فەرەیدون محەمەد عەلیە، خەڵكی هەولێرە، لەكاتی بەڕێكەوتنی لە توركیاوە بۆ یۆنان، بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستداوە، بڕیارە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٦ تەرمەکەی دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شاری هەولێر".