گەنجێک لە لایەن براکەیەوە تەقەی لێدەکرێ

لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند" کەسێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانە کە بە دەمانچە بە سەختی لەلایەن براکەیەوە بریندارکراوە، بەهۆی کێشەیەکی نێوانیانەوە".

 

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد" بریندارەکە ناوی ( هـ . م . ر ) لەدایک بووی ساڵی ١٩٨٥ پیشەی کاسب بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە".

 

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو: بەگوێرەی زانیاریە سەرەتایەکان بریندارەکە بەهۆی کێشەیەکی نێوان خۆیان لەلایەن براکەیەوە تەقەی لێکراوە و شوێنەواری یەک گولـلـەش بە جەستەیەوە هەیە، پاش چارەسەری سەرەتایی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی.

 

پۆلیس وتیشی" دوای کەمتر لە کاتژمێرێک تۆمەتبارەکە لە لایەن هێزەکانمان لە بەشی نەهێشتنی تاوانی ڕانیە و بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی ڕانیە و بنکەی پۆلیسی ڕانیە دەستگیر کرا و دەستیش گیرا بەسەر چەکی بەکارهاتوو کە جۆرەکەی دەمانچەیە".

 

سەرچاوەکە دەشڵێت" لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادور بەپێی مادەی ۳۱/٤۰٥ ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە بەردەوامە".

 

ئەمەش لەکاتێکدایە ڕۆژی یەک شەممە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩  لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە ناحیەی حاجیاوا ژنێک برینداربوو کە بە وتەی پۆلیس لەلایەن مێردەکەیەوە بریندارکراوە، بەڵام برینەکەی سەخت نەبووە.

 


AM:12:30:12/11/2019